كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری سه‌راوان، ڕۆژی سێشبه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌م شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی ٩ مانگ حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داری سه‌راوان له ساڵی ٩٨وه په‌رداخت نه‌كراوه و حقووق و مه‌زایای دوو مانگی ئه‌مساڵیش له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌داری ئه‌و شاره دواخراوه. شایانی باسه كه نه‌درانی حقووقی كرێكاران له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی نرخی پێداویستیه‌كانی ژیان، كرێكارانی له‌گه‌ڵ كێشه و گرفتێكی زۆر ڕووبه‌ڕوو كردووته‌وه.