كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “هێپكۆ”ی ئه‌راك ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌رمانان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی بارودۆخی شیركه‌ت و دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان له ساڵی ٩٨ و هه‌روه‌ها به‌دوای سیاسه‌تی سپاردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت به كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌منییه‌تی شوغڵیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. ده‌شڵێن، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، كارفه‌رما به بیانووی نه‌بوونی كار، ئه‌وانی به بێ حقووق ناردووه‌ته‌ه‌وه بۆ مه‌ره‌خه‌سی ئیجباری. كرێكارانی شیركه‌تی “هێپكۆ”ی ئه‌راك ڕایانگه‌یاندووه كه پاش تێپه‌ڕبوونی ٥ مانگ به‌سه‌ر ساڵی تازه، ته‌نیا حه‌قده‌ستی یه‌ك مانگیان به ته‌واوی پێدراوه. شایانی باسه، ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جگه له دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، خوازیاری دابین كردنی ئه‌منییه‌تی شوغڵیشیان بوون.