کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

چۆڵ بوونی ٤٧ گوندی باشووری كوردستان به‌هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه‌

چۆڵ بوونی ٤٧ گوندی باشووری كوردستان به‌هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی

٣٨ ڕۆژی به‌رده‌وامه‌ كه‌ هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی باشووری كوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌ و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به‌ دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ گه‌یاندووه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، پتر له‌ مانگێك له‌ هێرشه‌ به‌ربڵاوه‌كه‌ی ئه‌رته‌شی توركییه‌ بۆ سه‌ر به‌رزایه‌كانی “ئاواشین”، “مه‌تینا” و “زاپ” تێپه‌رده‌بێت و له‌م ماوه‌یه دا‌ نزیكه‌ی ٤٧ گوند و ئاوایی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ماڵ و حاڵیان به‌ جێ هێشتووه‌ و تووشی زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر بە مه‌زرا و زه‌وی و زاره‌كانیان بوون. شایانی باسه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی توركییه‌ به‌ بیانووی هه‌بوونی گه‌ریلاكانی “پ ك ك” لانیكه‌م ١٨٠ بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌ جیاوازاه‌كانی باشووری كوردستان دامه‌زراندووه‌ و له‌م هێرشانه‌ له‌ میلیشیا سوورییه‌كانیش كه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌ و  هه‌ر ناوچه‌یه‌ك داگیر ده‌كات ده‌ست ده‌كات به‌ تاڵان كردن و بڕینی دارستانه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌.