پۆلیسی هۆنگ كۆنگ ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌رمانان له‌درێژه‌ی خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی ئه‌م ناوچه‌یه، ٣٦ كه‌سی ده‌ستبه‌ر كرد كه یه‌كێكیان منداڵێكی ١٢ ساڵه‌یه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌م كه‌سانه كاتێك ڕوویدا كه به‌هۆی ده‌ست تێوه‌ردانی پۆلیس خۆپیشاندانه‌كه به‌ره‌و توندووتیژ كێشرا و ناڕازییان ده‌ستیان كرد به هاویشتنی كۆكتێل مۆلۆتێف. شایانی باسه، هێزه‌كانی پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردن به ناڕازییان له ماشینی ئاوپاش و گازی فرمێسكرێژ كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه لە خۆپیشاندانەکانی شەوی رابردوودا هەزاران کەس رژانە سەرشەقامەکان و بۆ یەکەمجار پۆلیس چەکی بەکارهێنا. پێویسته ئاماژه بكرێت كه خۆپیشاندانەکانی هۆنگ کۆنگ لە دژی هەموارکردنەوەی یاسای رادەستکردنەوەی تاوانباران به چین هه‌روا بەردەوامە و به هۆی ئەو یاسایەوە دانیشتووانی هۆنگ کۆنگ، ئەو كه‌سانه‌ی كه بە تۆمەتێک تاوانبار ده‌كرێن بۆ رووبەڕووبوونەوەی سزاکان و دادگایی‌کردنیان، بۆ وڵاتی چین ده‌نێردرێن، خۆپیشاندەرانیش ئەوە رەت دەکەنەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆپیشاندانه‌كان به گه‌ڵاڵه ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی تاوانباران به چین له هاوینی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستی پێكردووه و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه سه‌رۆكی ئیجرایی هۆنگ كۆنگ به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه مردووه و هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كان هه‌تا ئێستا هه‌روا به‌رده‌وامه.