ساڵێک دوای دهستبهسهركردنی “کیومەرس مەرزبان”، نووسهر و تەنزنوویس، پارێزەرەکەی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە دادگا مووەکێلەکەی بە ٢٣ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی سزا داوە و لە ئەگەری پشتڕاست بوونەوەی ئەم حوکمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە، ناوبراو دهبێ ١١ی ساڵ ئەم سزایە بچێتە زیندان.
محەممەدحسێن ئاغاسی، پارێزەری کیومەرزس مەرزبان ڕایگهیاندووه كه، ناوبراو ٥ تۆمەتی دراوەتە پاڵ کە بریتین لە؛ “پێوەندی لەگەڵ دەوڵەتێکی دوژمن، سووکایەتی كردن بە مۆقهدهسات، سووکایەتی كردن بە خامنهیی، سووکایەتی كردنی بە بەرپرسانی نیزام و کۆبوونەوە و هاودەستی دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی”، کە لە تۆمەتی “کۆبوونەوە و هاودەستی دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی” تەبرەئە بووە، بەڵام بۆ ٤ بابەتەکەی دیکە بە زیاتر لە ٢٣ ساڵ زیندانی سزا دراوە. شایانی باسه، کیومەرس مەرزبان، پاش گەڕانەوە بۆ ئێران لە ساڵی ١٣٩٦، کلاسی نووسەری و فیلمنامەنووسی بەڕێوە دەبرد.