به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی سێ ڕۆژه‌ی حه‌وت وڵاتی گه‌وره‌ی سه‌نعه‌تی جیهان، ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان له شاری “بیارێتز”ی فه‌ڕانسه ده‌ستی پێكرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی گرووپی ٧، نه‌یارانی ئه‌م ئیجلاسه له‌گه‌ڵ پۆلیسی فه‌ڕانسه تێكهه‌ڵچوون. له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه ١٧ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان و ٤ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. به پێی ڕاپۆرتی مێدیاكانی ئاڵمان، دادگای “بایۆنه”ی فه‌ڕانسه، سێ لاوی ئاڵمانی ته‌مه‌ن ١٨ تا ٢٢ ساڵی به زیندان مه‌حكووم كردووه. شایانی باسه، ئه‌م كه‌سانه به تاوانی “به‌رنامه‌داڕشتن بۆ كرده‌وه‌ی توندووتیژانه” به سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كراون. ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه له بری پێش‌گرتن به هه‌ر جۆره كرده‌وه‌یه‌كی توندووتیژانه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی “جی ٧” له‌م وڵاته، زیاتر له ١٣ هه‌زار پۆلیسی ئه‌منییه‌تی له شاری بیارێتز جێگیر كردووه.