به پێی ڕاپۆرتهكان، ماوەی ١٦ ڕۆژە ئاگر لە دارستانی ئامازۆن لە برزیل کەوتووەتەوە، کە گەورەترین دارستانی باراناوییە لە جیهاندا، تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.
بەپێی ئەو وێنانە كه لە ئاسمانەوە گیراون رێژەی سوتانی دارستانی ئامازۆن لە ئهمساڵدا ٨٤ لەسەد زیادیکردوە و زیاتر لە ٧٤ هەزار جار ئاگر لە دارستانەکانی ئەو وڵاتە کەوتووەتەوە. دارستانی ئامازۆن دەکەوێتە وڵاتی برزیلەوە و بە گەورەترین ڕووبەری دارستان لە جیهاندا دادەنرێت و نزیکەی یەک ملیۆن خەڵک تێدا دەژین و زیاتر لە سێ ملیۆن جۆری رووەک و ئاژەڵ تێدایە. دارستانەکە بە سییەکانی گۆی زەوی ناسراوە و ٢٠ لەسەدی ئۆکسیژنی هەسارەی زەوی بەرهەم دەهێنێت و ڕۆڵێکی گەوەی هەیە لە کەمکردنەوەی گەرمبوونی گۆی زەوی. لە دەستپێکی گڕگرتنهكەوە سەدان گیانداری ئەو دارستانە سووتاون و زیانێکی زۆر بەر دارستانەکە کەوتووە و لە ئەگەری بەردەوامبونی ئاگرەکەش کاریگەری لەسەر گەرمبوونی زیاتری گۆی زەوی دەبێت.