كرێكارانی په‌یمانیی مێترۆی شیراز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان بۆ سێهه‌مین ڕۆژ له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی ٣ مانگ حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌ڵاواردن، له به‌رامبه‌ر بینای قه‌تاری شاریی شیراز ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه ١٥٠ كرێكاری ئه‌م مێترۆیه له سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هیچ جۆره حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه، له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م كرێكارانه به‌شێوه‌ی په‌یمانكاریی حه‌جمی خه‌ریكی كارن و هه‌موو ساڵێ پهیمانكارهكهیان ده‌گۆڕدرێ و ئه‌وه‌ش كرێكارانی له‌گه‌ڵ كێشه و گرفتی جیدی به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه.