ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی مانگی گه‌لاوێژن “ئه‌میرحسێن محه‌ممه‌دی فه‌رد” سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری گام و له تاوانبارانی په‌روه‌نده‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هه‌فت ته‌په له زیندانی ئێوین، پاش ٥٠ ڕۆژ كۆتایی به مانگرتن له خواردنه‌كه‌ی هێنا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١٩ی مانگی به‌فرانباری پاره‌كه‌وه له زیندان ڕاگیراوه و له ڕێكه‌وتی ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕه‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به نایاسایی بوونی په‌روه‌نده‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هه‌فت ته‌په، ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن. شایانی باسه، ناوبراو له‌و ماوه‌یه‌دا تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی بووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “ئه‌میرحسێن محه‌ممه‌دی فه‌رد” وێڕای هاوژینه‌كه‌ی واته “ساناز ئه‌ڵڵایاری” له ڕێكه‌وتی ١٩ی مانگی به‌فرانباری پاره‌كه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٨ مانگ هه‌روا له زیندانی ئێوین ڕاگیراوه.