ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له هۆڵێكی زه‌ماوه‌ند له شاری كابۆل پێته‌ختی ئه‌فغانستان، بۆ ٨٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندووه، ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری كابۆل له ٦٣ كه‌سه‌وه بۆ ٨٠ به‌رزبووه‌ته‌وه. شایانی باسه، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌ندێ له برینداربووه‌كان كه دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیربووه گیانیان له‌ده‌ستداوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له‌م ڕووداوه‌دا ١٨٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی گه‌لاوێژ، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له هۆڵێكی زه‌ماوه‌ند له گه‌ڕه‌كی شهشۆمی شاری كابۆل ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون. شایانی باسه، گرووپی ئیسلامیی داعش به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی گرتبووه ئه‌ستۆ.