به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری سه‌قزه‌وه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، دایه ئامینه، دایكی هاوڕێانی گیانبه‌خت كردوو، “سادق و سالح ئیسماعیلی” ماڵئاوایی له ژیان كردووه.
دایه ئامینه له زومڕه‌ی ئه‌و دایكه تێكوشه‌ر و پێشڕه‌وانه بوو كه له ساڵانی ده‌یه‌ی ٦٠دا و تا كاتی گیان له‌ده‌ست دانی له پێناوی ئامانجی ڕۆڵه‌كانی دا، له هیچ فیداكارییه‌ك ده‌رێغی نه‌كرد و جێگای ڕێز و خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی شاری سه‌قز و هه‌موو تێكۆشه‌رانی ڕێگای ئازادی و به‌خته‌وه‌ری ئینسان بوو.