ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسیی مۆقیمی فه‌نلاند له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌فه‌ری محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌م وڵاته له به‌رامبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌نلاند له شاری هێڵسینكی كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كۆبوونه‌وه له كاتژمێر ١٢ی به نۆتقی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه “خه‌بات بێساران” ده‌ستی پێكرد. له درێژه‌دا، “بۆرهان دیوارگه‌ر” ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له‌وباره‌وه قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد. پاشان ڕاوێژكاری وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته، وێڕای به‌شداری له‌م كۆبوونه‌وه‌دا ڕایگه‌یاند كه ئێمه نیگهرانییهكانتان باس ده‌كه‌ین و سه‌باره‌ت به پێشڵ كاری به‌رده‌وامی مافی مرۆڤ له ئێران له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم وتووێژ ده‌كه‌ین. دواتر به‌شدار بووان به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشم له دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی، به‌ره‌و كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌نلاند ڕێپێوانان كرد.