ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، له ئه‌نجامی ڕوودانی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی برووجێرد، هه‌رسین و لاوان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٧ كرێكار تووشی ڕووداو بوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣١ ساڵ ته‌مه‌نی شاره‌داریی برووجێرد له‌كاتی كار له ناوچه‌ی گۆلدهشت، له‌كاتی كار به‌هۆی وێكهوتی ماشینی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ له‌گه‌ڵ دارێك گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣٥ ساڵ ته‌مه‌ن و دانیشتووی شاری زه‌نجان له كاتی كار له كانێكی به‌رد له “چه‌ك زه‌رد” له ئاوایی “ئێسحاق وهندی عۆلیا” له شارستانی هه‌رسین له ئۆستانی كرماشان، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكاری ٥ كه‌سی له لاوان به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن، تووشی ته‌نگه نه‌فه‌سی بوون و له ئه‌نجامدا گیانیان له‌ده‌ستدا.