ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی قه‌راردادی شیركه‌تی گواستنه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌لیج فارس، له ئاست هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌راردادی كرێكاران له لایه‌ن كارفه‌رمای ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای خسووسی سازی له شاری تاران، له رێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه، به‌شی خسووسی ئه‌م شیركه‌ته به پێی به‌ڵێن نامه‌یه‌ك كه له سازمانی خسووسی سازی له كاتی سپێردران دابووی، حه‌قی ده‌ركردنی هیچ كرێكارێكی تا پێنج ساڵی داهاتوو نییه به‌ڵام به‌شی خسووسی به كه‌مته‌رخه‌می به ناوه‌رۆكی سپێردران ئه‌م شیركه‌ته، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا هه‌موو قه‌راردادی كرێكارانیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.