كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی سپاهانی “دیزیچه”ی ئیسفه‌هان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌ڵێوه له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و له ناوه‌ندی ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی دوو مانگه كه حه‌قده‌ستی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه نه‌دراوه و سه‌ره‌ڕای له‌خواره‌وه بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌شی سه‌ختی كاریش له سه‌ر حقووقه‌كانیان كه‌م كراوه و خاوه‌ن كار به بیانووی خراپی بازار ژماره‌یه‌ك لهكرێكارانی ئه‌م شیركه‌تی ده‌ركردووه.