کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ده‌زگا ئیتلاعاتییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، دڕنده‌ له‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵك و داماو له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌قیباندا

13930722000417 PhotoL

تهقینهوهیهك كهلهم دوایانهدا لهدامهزراوهكانی پیتاندنی ئۆرانیۆم له‌ “نهتهنزڕوویدا  و بهشێك لهكهرهستهی ئهم ناوهندهئهتۆمییهی كۆماری ئیسلامیی لهناو برد، ڕووداوێكی لهناكاو و تایبهتی نهبوو. نموونهكانی خوارهوهلهم پێوهندهدا دهرخهری زۆرێك لهڕاستییهكانن.

لهماوهی ساڵهكانی ١٣٨٨ تا ١٣٩٠ی ههتاوی لهزنجیرهعهمهلیاتهكانی دژبهزانایانی ههستهیی ئێران،مهجید شههریاری،مستهفا ئهحمدی رۆشهن،مهسعوود عهلی محهممهدی،داریووش ڕهزایی نهژادوڕهزا قهشقایی فهردكوژران و هیچ شوێنی پێیهكیش لهئهنجامدهرانی بهجێ نهما. وهزارهتی ئیتلاعات و سپا بۆ شاردنهوهی بێتوانایی خۆیان لهپاراستنی ئهم كهسانهدا دهستیان دایهههوڵی جهنایهتكارانهكهئابڕووچوونی زیاتری بۆ ڕژیم بهدواوهبوو. ئهوان چهند كهسیان بهبێ ئهوهیكههیچ پهیوهندییهكیان بهم بابهتهوهههبێ، دهستبهسهر كرد و لهژێر ئهشكهنجهدا ناچاریان كردن كهدان بهكاری نهكراو دابنێن. تهنانهت یهكێك لهم كهسانهیان ئێعدام كرد. یهكێك لهدهربازبووانی ئهم پیلانگێڕیهخۆی گهیاندهدهرهوهی وڵات و گشت پیلانی وهزارهتی ئیتلاعاتی ڕژیمی لهقاودا. لهمانگی پووشپهڕی ساڵی ١٣٩٩ی ههتاوی تهقینهوهیهكی گهورهیهكێك لههۆڵهناوهندییهكانی پیتاندنینهتهنزكهپاراستنی وهئهستۆی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپا بوو، وێران كرد. ڕژیم ههوڵی دا تا ئهم ههواڵهنهێنی بهێڵێتهوهبهڵام چهند ڕۆژ دواتر بهرپرسانی ئهم ههواڵهیان تهئید كرد. هۆكار و بهكردهوهدهرهێنهرانی ئهم تهقینهوهیهش هێستا شناسایی نهكراون. ئهم ناوهندهگۆیا بهحیفازهتی چهند لایهدهپارێزرا و بهئاسانی نهدهكرا بۆمبێك لهچهمهدان بخرێت و ببردرێتهناوهوه‌. كهمتر لهدوو ساڵ لهمهوبهر بوو كهڕێكخراوهئیتلاعاتییهكانی ئیسرائیل، كۆمهڵێك بهڵگهی ئهتۆمیی ئێرانیان لهحاشارگهكانی ڕێكخراوی وزهی ئهتۆمیی ئێران هێنا دهرێ و ڕهوانهی دهرهوهی ئێرانیان كرد، بهبێ ئهوهیكهشوێنهوارێك له دوای خۆیان بهجێ بێڵن.

چهند مانگ پاش ئهم ڕووداوه، یهكێك لهفهرماندهباڵاكانی سپا واته‌ “موحسێن فهخری زادناسراو بهباوكی زانستی ناوهكیی ئێران تیرۆر دهكرێ. ئهم تیرۆرهش یهكجار بهرنامهبۆ داڕێژراو و نهخشهمهند ئهنجام دهدرێت و هیچ شوێنی پێیهك لهپاش خۆیان بهجێ ناهێڵن. لهنوێترین نموونهدا، لهڕێكهوتی ٢١ی مانگی خاكهلێوهی ئهمساڵدا، تهقینهوهیهكی دیكه، سیستمی گهیاندنی بهرقی ناوهندی پیتاندنینهتهنزلهكار دهخات. بهپێی ڕاپۆرتی میدیاكان، بههۆی ئهم تهقینهوهیه، خهسارێكی جیدی لهسیستمی پیتاندنی ئۆرانیۆمی ئهم ناوهندهدهدرێ. نهخشهی عهمهلیاتی تهقینهوهكهتهنانهتسهڕسووڕمان و ستایشی سهرۆكی پێشووی ڕێكخراوی وزهی ئهتۆمی ئێرانیشی لێدهكهوێتهوه‌! ئهم تهقینهوهیه، وتووێژهكانی بهرجام كهلهوییهن لهئارادابوون، یهكجار دهخاتهژێر كاریگهریی خۆیهوه‌. لهم وتووێژانهدا بهرگی ناو دهستی كۆماری ئیسلامی واتهدرێژهی پیتاندنی ئۆرانیۆم، بهئاسانی سووتا. لهبیرمان نهچێتهوهكهچهند ساڵ لهمهوبهریش ویرووسێك بهناویستاكس نێتگشت تۆڕی كۆمپیووتێریی ناوهندینهتهنزی تهنییهوهو لهكاری خست. جێگای سهرهنج ئهوهیهكهلههیچكام لهم نموونانهدا هۆكار و ئهنجامدهرانی واقعیی ئهم ڕووداوانهدهستبهسهر نهكراون.

بهلهبهرچاوگرتنی ڕووداوهكانی سهرهوه، پرسیاری سهرهكی ئهوهیهكهدهزگا ئیتلاعاتی و ئهمنییهكانی ڕژیم بۆچی لهبهرامبهر باقیی هێزهئیتلاعاتییهكانی ناوچهكهدا بهمجۆرهلاواز و زهبوونن بهڵام لهبهرامبهر خهڵكدا، لهبهرامبهر ناڕهزایهتیی مافخوازانهی ئهوان بۆ بههرهمهند بوون لهئازادی و بهرابهری و مافی پێشێلكراوی خۆیان، بهمجۆرههار و وهحشیانهههڵسووكهت دهكهن؟ ههر ئهم پرسیارهلهكاتی هێرش بۆسهر مهجلیسی شۆرای ئسیلامیشدا هاتهگۆڕێ، كهچۆن چهند كهسی چهكدار هێرش دهكهنهسهر مهجلیس و پتر له٢٠ كهس دهكوژن و چهندین كاتژمێر نوێنهران بهبارمتهدهگرن بهڵام هێزهكانی بهناو پاراستنی ئهمنییهت، لهو كاتهدا دهتگوت خهویان لێكهوتووه‌. لهسهرهوهبوونی ژمارهی ئهم ڕووداوانه، هیچ شكێك ناهێڵنهوهكهدهزگا ئیتلاعاتی و ئهمنییهتیهكانی ڕژیم بهم ڕێكخراوهپان و بهرین و بوودجهملیاردییانهوهكهلهسفرهی ههر ئهم خهڵكهدهریدهكێشن، تهنیا لهئێوین، لهژوورهكانی لێپرسینهوهو تاكهكهسیدا دهتوانن بنهڕێنن. ئهم دهزگا دژهمرۆیی و بێ كهڵكانهله‌ “نهتهنزو لهباقیی ناوهندهئهمنییهتیهكان، هیچ كارێكیان لهدهست نایهبهڵام لهسهر شهقامهكان دهتوانن له گیانی خهڵك بهربن و نومایشێك لهبێڕهحمی و جهنایهت وهڕێبخهن.

ئهمڕۆ لهناو زیندانهكاندا سهدان كهس بهتۆمهتی جۆراوجۆری ئهمنییهتی زیندانی كراون. لهناویاندا لهچالاكانی كرێكاری و ژینگهپارێز و چالاكانی ژنانهوهبگرهتا نوێنهرانی موعهلیمان، لهڕۆژنامهوانانهوهبگرهتا ئهندامانی ناوهندی نووسهران، حزووریان ههیه‌. بهڵام زۆرترین كهسانی بهندكراو، واتهپتر لهنیوهیان، ئهو لاوانهن كهلهتۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا چهند ڕستهیان ڕهخنهسهبارهت بهڕژیم نووسیوه  و بۆ دۆستانی خۆیانیان ناردووه‌. لهو نێوهدا چهند كهس تهنیا بهخاتری وێنهگرتن له‌ ‌ خۆپیشاندانهكانی ساڵی ٩٦ و ٩٨ و یان ناڕهزایهتیهكانی دژبهبهردانهوهی فڕۆكهئۆكرایینیهكه، زیندانی كراون. ئهم بهندكراوانهههر كامیان به١ تا ٥ ساڵ و لههێندێك حاڵهتدا به١٥ ساڵ زیندان مهحكووم كراون. لهڕاستیدا ههمووی ئهم ڕووداوانهپێمان دهڵێن كهترسی ڕژیمی ئیسلامی، لهو حهرهكهتهناڕهزایهتییانهیهكهلهناو خهڵكدا لهئارا دایه‌. ئهم ڕژیمهباش دهزانێ كهئهگهرچی ئهمڕۆ ئهم حهرهكهتانهپڕژوبڵاون، بهڵام هاوشێوهی جۆگهلهی ئاو یهك دهگرنهوهو سهرهنجام دهبنهسێڵاوێكی خرۆشان و ئهم ڕژیمهڕادهماڵن. دهزگا ئیتلاعاتی و ئهمنییهكانی كۆماری ئیسلامی وێڕای تێگهیشتن لهم مهسهلهیه، ئهگهر لهبهرامبهر دهزگا ئیتلاعاتییهكانی ڕهقیبدا داماو و بێتوانا و سهرشۆڕن، بهڵام لهبهرامبهر خهڵكدا لهئهنجامدانی هیچ جهنایهتێك دهست ناپارێزن.

حكوومهتی ئسیلامی و دهست و پێوهندهكانی سهبارهت به هێزی كۆنتڕۆڵ و چاوهێریی خۆیان ئهوهندهیان درۆ و زیادهوێژی كردووهكهوێدهچێ ئهمڕۆ خۆشیان درۆكانی خۆیانیان باوهڕ كردبێ. بهڵام واقعییهت شتێكیترمان پێ دهڵێ. ئۆتۆریتهی ڕواڵهتیی دهزگا ئیتلاعاتی و ئهمنییهكان تهنیا دهتوانێ ڕێبهرانی حكوومهت و كهسانێك كهچاویان بهسهر ڕاستییهكاندا بهستووه، فریو بدات. چونكهئهگهر ناڕهزایهتی و تووڕهیی بهرینی خهڵك لهشوێنی كار و ژیانیاندا ببینن كهدهیبینن، پێویستهتێبگهن كهئهمنییهتی ڕژیم بهچاوترسێن كردن و تۆقاندن و بهكوشتنی خهڵك لهسهر شهقامهكان ئهگهرچی ڕهنگبێ بهشێوهی كاتی دابین بێت بهڵام لهدرێژماوهدا ناكرێ پشتی پێ ببهستن. ههروهك چۆن دیكتاتۆرهكان بهدرێژایی مێژوو بهپشت بهستن بهسهركوت و ناوهندهئهمنییهكان نهیانتوانی ئهمنییهتی دهسهڵاتهكهیان دابین بكهن.