به پێی ڕاپۆرتهكان، بهیانی ڕۆژی دووشهممه، ٢٨ی مانگی گهلاوێژ، وەزارەتى ناوخۆى تورکییه بە بڕیارێک هەر سێ سەرۆک شارەوانیى ئامەد، وان و ماردینى لە پۆستەکانیان دوورخستەوە.
ئاژانسی فورات نیوز بڵاویکردووەتەوە، دواى بڕیارەکەى وەزارەتى ناوخۆى تورکیی، بەیانى ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان چواردەورى بیناى هەر سێ شارەوانییەکەیان دا و دەرگاى بیناى شارەوانى ئامەدیشیان شکاند. سەرۆک شارەوانى ئامەد رایگەیاندووە، بە بێ ئەوەى هیچ ئاگادارکردنەوەیەکى بەدەستبگات لە کارەکەى دورخراوەتەوە و ئەوەشى بە دوور لە دەستور و رەچاوکردنى هەڵبژاردنەکانى وڵاتەکە ناوبردووە.