کارگرووپی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە “بێسەروشوێنکردنی بەئەنقەست، یان نەخوازراوی” بهندكراوانی سیاسیی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا بێسەروشوێن بوونی چوار زیندانی سیاسی، لەژێر ناوی “بێسەروشوێنکردنی بەئەنقەست و ئامانجدار”ی بە فەرمی ناساندووه.
کارگرووپی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتەکەیدا بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ یان نەخوازراوی “شیرین عەلەم هوولی”، “عەلی حەیدەریان”، “فەرهاد وەکیڵی” و “فەرزاد کەمانگەر”ی، وەکوو بێسەرشوێنکراوانی بە ئەنقەست و ئامانجدار ناساند و لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی حکوومەتی، خوازیاری ڕوونکردنەوەی چارەنووسی ئەوان و شوێنی بە خاکسپاردنیانی کردووە. ڕێکخراوی “دادپەروەری بۆ ئێران” لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە: “بەفەرمی ناساندنی ئەم چوار زیندانییە سیاسییە وەکوو بێسەروشوێنکرانی بە ئەنقەست و ئامانجدار، یاسای نێونەتەوەیی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرپرسیار دەزانێت و بە مافی بنەماڵەکانی ئەو چوار بهندكراوه دەزانێ کە ڕاستییهكان سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی بەخاکسپاردنی ئەوان بە بنەماڵەکانیان ڕابگەیێنێت.