کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمین ئیجتیماعی

تجمع سراسری بازنشستگان مقابل تامین اجتماعی1

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی خاكه‌ڵێوه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمین ئیجتیماعی له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئێران له‌وانه‌ تاران، ئه‌لبۆرز، مه‌ركه‌زی، كرماشان، ئه‌راك، شووش، نه‌یشابوور و ساری به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ته‌ئمین ئیجتیماعی شاره‌كانیان، خوازیاری زیاد كردنی حقووقه‌كانیان بوون.

خانه‌نشینكراوانی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه‌ ده‌ڵێن: حقووقی چوار ملیۆن تمه‌نی له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری ‌ ١٠ ملیۆن تمه‌نی دایه‌ و خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ٩٦ی یاسای ته‌ئمین ئیجتیماعی بوون. هه‌روه‌ها خانه‌نشینكراوان خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ نایه‌كسانی و هه‌ڵاواردن بوون.