كرێكارانی هۆتیل لاله‌ی تاران كه چه‌ند رۆژ پێش هاتنی ساڵی نوێ له كار ده‌ركرابوون، رۆژی شه‌ممه ١٤ی خاكه‌ڵێوه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون و ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی زه‌نجیره هۆتیلهكانی لاله‌ی تاران ماوه‌ی دوو مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌رنه‌گرتووه و ١٧ كه‌سیان له كار ده‌ركراون له كاتێكدا كه له نێوان ٦ تا ٢٢ ساڵ سابقه‌ی كاریان هه‌یه و بیانووی خاوهكار بۆ بێكار كردنیان كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كان بووه.