به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی حیزبی كۆمنیستی ئێران له شاره‌كانی یاسووج و دێهده‌شت چالاكییه‌كی به‌ربڵاوی ته‌بلیغییان له مه‌حكووم كردنی دادگایی كردنی چالاكانی كرێكاری و كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ڕێوه‌بردووه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ژماره‌یه‌كی زۆر پووستر و تراكت له مه‌حكووم كردنی ئه‌م هه‌وڵه‌ی ڕژیم و هه‌روه‌ها ئازادكردنی خێرا و بێشه‌رتومه‌رجی كرێكارانی هه‌فت ته‌په و چالاكانی كرێكاریی و مه‌ده‌نی له ئاستی ئه‌مشارانه بڵاوكراونه‌ته‌وه.