ڕۆژی شەممە 14ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی هێپکۆی ئەراک لە بابەت ناڕوون بوونی سەهامەکانی مەعدەنی مسی تارەم و وڵام نەدانەوەی بەرپرسان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کرێکارانی هێپکۆ بە دوای کرانەوەی مەعدەنی مسی تارەم و کرینی بەشێکی گرینگی سەهامەکان لە لایەن سەهامداری یەکەمی هێپکۆوە ناڕازین. کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: “سەرمایەی هێپکۆ مڵکی هەموو کرێکارانی ئەو بەشەیەو مافی خۆیانە لە چۆنییەتی سەرفکردنی سەرمایەکه ئاگادار بن.