ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان و هه‌روه‌ها سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسان به كێشه‌وگرفته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی خوزستان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه كه شیركه‌تی كه‌یسۆن وه‌ك په‌یمانكاری پڕۆژه‌ی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز ١٨ مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیانی په‌رداخت نه‌كردووه. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه كه كرێكارانی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز به‌رده‌وام له لایه‌ن به‌رپرسانی شیركه‌ته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرانیان لێ ده‌كرێت. به پێی زانیارییه‌كان، شیركه‌تی كه‌یسۆن لیستێكی ٥٠ كه‌سی له كرێكاران ئاماده كردووه كه ده‌وترێت به‌دوای دیاری كردنی بارودۆخیان له شیركه‌ت ده‌ربكرێن.