به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ڕوودانی چوار ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی ئێران، لانیكه‌م شه‌ش كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، دوو كرێكاری دابه‌ستنی ژووری ئاسانسۆر له كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره له شه‌قامی “یووسف ئاباد”ی تاران به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ چاڵی ئاسانسۆره‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٥٠ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره له شه‌قامی “ئێعتمادی” شاری مامۆنییه له ئۆستانی مه‌ركه‌زی، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له نهۆمی سێی ئه‌م بینایه به سه‌ختی برینداربوو و گوازترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. له سێهه‌م ڕووداودا، سێ جووتیار له كاتی كار له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی كه‌شاوه‌رزی له ئاوایی میانبال له ده‌ورووبه‌ری شارستانی هادی شار، به‌هۆی به‌رق گرتوویی گیانیان له‌ده‌ستدا.