به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، به‌هۆی هێرشی ئاسمانی ئه‌رته‌شی سوورییه بۆسه‌ر ئێدله‌ب، زیاتر له ٢٠ كه‌سی مه‌ده‌نی بوونه‌ته قوربانی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له باكووری ڕۆژئاوای سوورییه، به‌رده‌وامه و له‌مباره‌وه ڕێكخراوی چاوه‌دێری مافی مرۆڤی سوورییه ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر گوندی “ده‌یری شه‌رقی” له ئێدله‌ب، ٧ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك گیانیان له‌ده‌ست داوه كه زۆربه‌یان منداڵ بوون. شایانی باسه، هه‌ر به هۆی ئه‌م هێرشانه‌وه ٧ كه‌سی مه‌ده‌نی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ست داوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی هه‌ینییش لانیكه‌م ١٣ كه‌سی دیكه به هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌رته‌شی سوورییه له گوندی “حاس” سه‌ر به ناوچه‌ی “مه‌عره‌تولنێعمان” گیانیان له‌ده‌ست دابوو. هه‌روه‌ها له‌مباره‌یه‌وه هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز ئاشكرای كردووه كه به‌هۆی ئه‌م بۆردومانانه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هاووڵاتییانی ناوچه‌كه ماڵ و حاڵیی خۆیان جێهێشتووه.