شەوى شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، بەهۆى تەقینەوەیەک لە کابۆل پێته‌ختی ئەفغانستان، ٦٣ کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٨٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆکوژێک لە ئاهەنگەکەدا لە ڕۆژئاوای شارى كابۆل خۆی تەقاندووەتەوە کە به سەدان میوان تێیدا بانگهێشت کرابوون. ئەوە لەکاتێکدایە كه هەفتەى رابردووش تەقینەوەیەک لە به‌رامبه‌ر ناوه‌ندی پۆلیسی کابۆل ڕوویدا و بەهۆیەوە ١٤ کەس گیانیان لە دەستدا و نزیکەی ١٥٠ کەسى دیکەش برینداربوون كه گرووپی ئیسلامیی تاڵبان تەقینەوەکەی گرتبووه ئه‌ستۆ. شایانی باسه، هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتى ئه‌م تەقینەوه‌یه‌ی نەگرتووەته ئەستۆ.