ڕۆژی یەکشەممە 8ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک له کرێکارانی حەوت تەپە لە ناڕەزایەتی بە دهرکرانی هاوکارەکانیان بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام، لە بەرامبەر دەروازەی سەرەکی ئەم شیرکەتە، كۆبوونهوه.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی بەشە جۆراوجۆرەکانی شیرکەتی حەوت تەپە لە ناڕەزایەتی بە درکرانی 8 کەس لە هاوکارەکانیان، لە بەرامبەر دەروازەی سەرەکی شیرکەتی حەوت تەپە، كۆبوونهوهیان بهڕێوهبرد. خواستی سەرەکی بەشداربوانی کۆبوونەوەکە گەراندنەوەی کرێکارانی بێکار کراو بۆسەر کارەکانیان بووە. هەر وەها کرێکارانی ناڕازای جەختیشیان کردووتەوە، کە ئەگەر باروودۆخی گرێبەستەکان بە سەرەنجامێکی درووست نەگا، درێژە بە ناڕەزایەتی و مانگرتنەکەیان دەدەن.