ڕۆژی شەممە 7ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارخانەی “پارس پامچاڵ” لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان، كۆبوونهوه.
کرێکارانی ناڕازی سەرەتا خوازیاری وهرگرتنی 5 مانگ حەقدەستی وەدواکەوتوویان بوون، پاش پشت گوێ خرانی داواکارییەکەیان لە لایەن بەرپرسانەوە، بۆ قەرەبوو کردنەوەی بەشێک لە حەقدەستە دواکەوتووەکانیان،دەستیان گرت بە سەر 15 تۆن لە ڕەنگە دێپۆکراوەکان و وەک مافی خۆیان بە فرۆشیان گەیاند.