ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕازی بیرجه‌ند بۆ دووهه‌مین جار له ئاست نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٨ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه، له بارودۆخی ئابووری ئێستا، په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه، به شێوه‌یه‌كه ته‌وانی دابین كردنی بژێوی سه‌ره‌تایی ژیانیان نیه.