بە دوای بڵاو بوونەوەی خەبەری دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر دوو کچی منداڵکار، لە ئاوایی سورەنگی تورکەمەن سەحرا، بۆ سێ ڕۆژی بەردەوام خەڵکی رژاونەتە سەر شەقامەکان و لە گەڵ هێزە ئەمنییەتییەکان تێکهەڵچوون ڕووی داوە.
بە دوای بڵاوی بوونەوەی هەواڵی دڵتەزێنی دەستدرێژی بە سەر ئەو دوو کچە منداڵە، دەسبەجێ خەڵکی گونبەد و ئاواییەکانی دەوروبەری بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای دادگوستەری گونبەد، ناڕەزایەتییان نیشان داو و خوازیاری پێڕاگەیشتن و سزادانی تاوانباران بوون. ناڕەزایەتییەکان سێ رۆژە بەردەوامن و هێزە ئەمنییەتییەکان بە گژ خەڵک دا چوونەتەوە.