تلویزیونی “ئهڵمهسیره” ئۆرگانی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند كه ئه‌م گرووپه به په‌هباد هێرشی كردووه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی عه‌ره‌بستان له ناوچه‌ی “شه‌یبه”ی ئه‌م وڵاته.
وته بێژی حوسییه‌كان ڕایگه‌یاند كه له‌م دامه‌زراوه‌دا، پاڵاوگهیهك و ئه‌نبارێكی نه‌وت هه‌یه، به‌ڵام ئاماژه به كاتی هێرشه‌كه نه‌كرد. ئه‌م پاڵاوگه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بستان و له نزیكی سنووری ئه‌ماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بییه و له ژێركۆمای شه‌ریكه‌ی “ئارامكو” دایه.