به پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٨ زیندانی سیاسی به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌ی گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج، له نامه‌یه‌كدا ناره‌زایه‌تیان ده‌ربڕی له ئاست تۆندبوونه‌وه‌ی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیانی سیاسی.
له به‌شێك له‌م نامه‌یه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوودا وێڕای ئیدعای به‌رپه‌رسانی باڵای قه‌زایی ڕژیم سه‌باره‌ت به به‌رچاوگرتنی مافی زیندانیانی سیاسی، به‌ڵام هیچ جۆره هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌ییان هه‌ڵنه‌گرتووه و ته‌نانه‌ت گۆشار و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری زیندانیانیش پتر بووه‌ته‌وه و ته‌واوی ئه‌م كارانه‌ی ڕژیم ته‌نیا له‌به‌ر به‌رز كردنه‌وه‌ی به‌های زیندان بۆ چالاكانی سیاسی و ترساندنی خه‌ڵكه بۆ بێده‌نگ كردن و كشانه‌وه‌یان له خواسته‌كانیان و حه‌موی ئه‌مانه ترس و وه‌حشه‌تی ڕژیمه له به‌رز بوونه‌وه‌ی ده‌نگی ماف خوازی بۆ یه‌كسانی و ئازادیانه.