کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

په‌یامی نه‌ورۆزیی سه‌رانی ڕژیم نموونه‌ی بێشه‌رمیی بێسنوور

خامنه ای min

خامنهیی و ڕووحانی ههر دووكیان بهبۆنهی ساڵی ١٤٠٠ی ههتاوی سوخهنڕانییان كرد. ههر دووكیان بهوپهڕی بێشهرمییهوهباسیان لهو بهناو دهستكهوتهمهزنانهكرد كهگۆیا لهساڵی ڕابردوودا بهنهسیبی خهڵكی ئێران بووه‌. خامنهیی سهبارهت بهكۆرۆنا وێڕای دان پێدانان بهوهیكهدهیان ههزار كهس بههۆی تووش بوون بهكۆرۆنا گیانیان لهدهست دا، ههوڵهكانی دهوڵهتی وهك مهیدانی دهركهوتنی تواناكانی خهڵكی ئێران باس لێكرد و وتی:

بهڕاستی میللهتی ئازیزی ئێمهلهپێرسۆنێلی دهرمانی و تهندرووستییهوهبگرهتا لێكۆڵهران و زانایان، تا تاكهكانی كۆمهڵگا، تا گرووپهجههادی و خزمهتگوازهكان، توانای مهزنیان لهپێناو كۆنتڕۆڵ كردنی ئهم ڕووداوهتاڵه لهخۆ نیشان دا“.

ڕووحانی لهدرۆنانهوهدا وهپێش ئهویش كهوت و وتی:

لهپێوهند لهگهڵ بابهتی تهندرووستی و دهرمان، لهبواری بهرههمهێنانی كهرهستهی پزیشكی و واكسێن، زانایان و ئهندازیاران و كارداهێنهران و شیركهتهزانست میحوهرهكان، بهباشی درهوشانهوهو بوون بهجێگای شانازیی میللهتی ئێران“. ههڵبهت لهوانهیه، خامنهیی و ڕووحانی ئهم وتانهیان بهپێی ئهم باوهڕهكهگۆیادرۆ ههرچی گهورهتر بێت، باوهڕ كردنهكهی ئاسانتره‌”! كردبێت.

ئێستا با بزانین ڕاستییهكان چیمان پێدهڵێن؟

دهیان ههزار كهس كهبهقهولی خامنهیی بوون بهقوربانیی ویرووسی كۆرۆنا، ئاكامی نهێنكاری، كردنهوهی دهرگای حهرهمهكان، بهڕێوهبردنی ڕێوڕهسمی دینی لهلایهن جهماعهتێكی بێ پارێز، سهرههڵدانی بهرچاوی فێڵبازانی تیبی ئیسلامی، دانهخستنی ناوهندی كاری ناپێویست، درهنگ داخستنی مهدرهسهكان، دابین نهكردنی بوودجهی پێویست بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ویرووسی كۆرۆنا و پاراستنی كادری دهرمانی، كرێكاران، بهساڵاچووان، كارتۆنخهوان و گۆڕخهوان و هاوشێوهكانی لهلایهن ڕژیمهوهبووه‌. دهیان ههزار حاڵهتی مهرگ بههۆی كۆویدی ١٩ لهئێرانی ژێر دهسهڵاتی ڕژیم لهگهڵ ژمارهی قوربانیانی ئهم پهتایهلهوییهتنام كهجهمعییهتهكهی نزیكهی ١١ ملیۆن كهس لهجهمعییهتی ئێران زیاتره، قابیلی ههڵسهنگاندن نییه‌. بهپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی تهندرووستیی جیهانی تا ١٧ی مانگی ڕهشهممه، لهم وڵاتهتهنیا ٣٥ كهس بههۆی نهخۆشیی كۆرۆناوهگیانیان لهدهست داوه‌.

بهڵام بێشهرمیی سهرانی ڕژیم ههر بهوهندهكۆتایی پێنههات. ههر دووكیان باسیان لهچوونهسهرهوهی بهرینی ئاستی بهرههمهێنان و گهشهی بهرچاوی ئابووری كرد:

خامنهیی ئیدیعا دهكات كهلهبواری ئابووریدا درووشمی ساڵی ڕابردووی واته‌ “گهشهی بهرههمهێنانتا ئاستێكی زۆر وهدی هاتووه‌. ڕووحانی لهم بوارهدا وهپێش ئهویش كهوتهوهو ئیدیعای كرد كهسهرهڕای گهمارۆكانتوانای ئابووریی ئێران چووهتهسهرێ. لهساڵێكدا كهئابووریی جیهانی، دابهزینی ٣ و ٤ دههومی لهسهدیی بهخۆوهبینی و زۆرێك لهئابوورییهبههێزهكانی جیهان، ڕێژهی مهنفیی ٥ لهسهد تا مهنفیی ١٠ لهسهدیان لهكارنامهی خۆیاندا بینی، سهرهڕای كۆرۆنا و شهڕی ئابووریی داسهپاو، ئێران لهكارنامهی خۆیدا گهشهی ئهرێنیی ٢ و ٢ دههۆمی لهسهدی تۆمار كرد و خهڵكی ئێمهشایهدی گهشهی بهرهههێنان لهژێر تیشكی تهگبیر و هۆمێددا بوون“.

بهڵام ڕاستییهكان كامانهن و مۆرهكانی خۆیان لهمبارهوهدهڵێن چی؟

جێگری سهرۆكی ژووری بازرگانیی ئێران ئاماژهی بهگهشهی بهردهوامی ڕێژهی نهختینهی ئێران لهماوهی ساڵی ڕابردوودا كرد و وتی: لهحاڵێكدا كهڕێژهی نهختینهلهساڵی ١٣٩٠ بهرابهر بوو لهگهڵ ٣٥٤ ههزار ملیارد تمهن، ئهم ڕێژهیهله٩ مانگی ئهمساڵدا گهیشتووهته٣١٣٠ ههزار ملیارد تمهن و بهشێوهی جیدی ههڕهشهلهئابووریی ئێران دهكات.

ئهو لهدرێژهدا، باروودۆخی داهاتی نهتهوهیی سهرانهینیسبهت بهقیمهتهسابتهكانی ساڵی ١٣٩٠ قهیراناوی وهسف كرد و وتی كهئهم دهركهوتهیهبهشێوهی مامناوهند گهشهی ساڵانهیمهنفیی ٥ لهسهدی بووه‌.

ههڵبهت ئهم دوو ئاخوند و كاربهدهستهباڵایهی ڕژیم لهپهیامی نهورۆزییاندا باسیان لهحهقدهستی ٤ قات ژێر هێڵی ههژاریی كرێكارانی بهركهوتووی یاسای كار، باروودۆخی نالهباری بیمهكۆمهڵایهتی و دهرمانییهكان و ٦ ملیۆن بێكاریان نهكرد. ئهوان ئاماژهیان بهو گهندهڵییهبهرینهی كهوهك مۆركهپایهكانی ڕژیمی خواردووه، نهكرد. ئهوان له ئاست باروودۆخی زیندانهكان بهجهمعییهتی سێ بهرابهری ژنان و پیاوانی سیاسی ئهشكهنجهدراو و ههڕهشهی كۆرۆنا، بێدهنگییان گرتهبهر. ئهوان باسیان لهبهدخۆراكیی یهك ملیۆن منداڵ، ٧ ملیۆن منداڵی كار و دهیان نههامهتیی دیكهی ناو كۆمهڵگانهكرد. خامنهیی و ڕووحانی بهئامانجی هێواوهبهرنانی درۆیین بۆ ساڵی ١٤٠٠، فریوكارانهدهستكهوتهخهیاڵاوییهكانی خۆیان لهوانهشكستی دوژمنێكی وهك ئهمریكایان لهبوار تهحریمهكاندا بهڕووی خهڵك كێشا.

بێگومان سهرانی ڕژیم بهم درۆودهلهسانهبههیچ سهمهرێك ناگهن. ژیانی ڕاستهقینه، پووچ بوونی وڕینهكانیان لهجاڕ دهدات. ڕژیم لهداوی قهیرانێكی قووڵ كهوتووهكهنهدهتوانێ لێی تێپهڕ بێت و نهدهشتوانێ پاشهكشهبكات.

شووشهی تهمهنی ڕژیم لهدهستی كرێكاران و پشتیوانانیان لهوانهژنانی خهباتكار و لاوانی ڕهزمهندهو خهڵكی كوردستان دایه‌. ئهگهرچی كرێكارانی پڕژوبڵاو، لهڕێكخراوی جهماوهری و چینایهتی و حیزبیی بههێز بێبهرین و ڕێبهرییهكی گشتی و سهرتاسهرییان نییه، بهڵام ههڵسووڕاوانی كرێكاری، كرێكارانی وشیار و ناڕازی لهپێناو ڕهواندنی ئهم كهموكۆڕیانهگهلێك ههنگاوی ئهرێنییان ههڵگرتووه‌. كرێكارانی ههفت تهپهلهخهباتی پهیگیری خۆیاندا و بههێنانهگۆڕی تهوهری بهڕێوهبردنی شۆرایی كارخانهو پێویستیی ههڵوهشاندنهوهی خسووسی سازییهكان، بزووتنهوهی كرێكارییهكان ههنگاوێك بهرهوپێش برد. كرێكارانی پهیمانی و كاتیی نهوت بهپشت بهستن بهكاری بهكۆمهڵ و شۆرایی، توانییان پهیمانكاران ناچار بكهن كهبهشێك لهحهقدهستهدواخراوهكانیان پێبدهن و حهقدستی كرێكارانی شارهزا زیاتر بكهن. ههڵسووڕاوانی ئهم كرێكارانه، كهئهزموونی ڕێكخستنی مانگرتنی یهكپارچهی ٢٥ ههزار كرێكاریان له١٠ ئۆستان و ٥٠ ناوهندی كرێكاری ههیه، لهسهر ئهوهسوورن كهئهم دهستكهوتانهبخهنهخزمهت وهدی هاتنی باقیی خواستهكانیان كهگرینگترینیان بریتین له‌: دایمی بوونی گشت كرێكاران، یهكدهست كردنی حهقدهستهكانیان لهگهڵ كریكارانی دایمی و ڕهسمی، ههڵوهشاندنهوهی گرێبهست لهگهڵ پهیمانكاران و شیركهتهپهیمانكارییهكان و ڕیشهكێش كردنی دزی و گهندهڵی و ڕانتخۆری لهناو شیركهتی نهوت. مانگرتن و خهباتی ئهم كرێكارانه، گشت بزووتنهوهی كرێكاریی تا ئاستێكی زۆر بهرهو سهرتاسهری بوونهوهپاڵ پێوهناوه‌. خانهنشینكراوان كهلهتهئمینی ئیجتماعی حقوق وهردهگرن و زۆربهیان كرێكارن، بهش بهحاڵی خۆیان ئهم بزووتنهوهیان بههێز كردووه‌. ههموو ئهوانهو خهباتی چالاكانی ژنان لهزیندانهكان، خهباتی خهڵك لهكوردستان و سیستان و بهلووچستان، خهباتی لاوان لهزانكۆكان دژبهڕژیم، ئهو هیوایانهن كه شووشهی تهمهنی ئهم ڕژیمهدهشكێنن.