ڕۆژی یەکشەممە 24ی مانگی ڕەشەممە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی بەشی ڕووستایی ئاو و ئاوەڕۆی شارستانی دەشتی ئازادەگان و بەشێک لە کرێکارانی ئاو و ئاوەڕۆی شادەگان لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان لە شوێنی کار، گردبوونەوەیان ئەنجام دا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی بەشی ڕووستایی ئاو و ئاوەڕۆی شارستانی دەشتی ئازادەگان بە ئەنجام دانی گردبوونەوە لە بەرامبەر بینای فەرمانداری، خوازیاری پێدرانی 7 مانگ لە حەقدەستە نەدراوەکانیان بوون. هاوکات کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئاو و ئاوەڕۆی شادەگان، لە بەرامبەت بینای فەرمانداری ئەم شارە، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتن بە داواکارییەکانیان، لەوانە: حەقدەستە وەدواکەوتووەکان، مافی بیمە و زێدەکاری گردبوونەوەیان ئەنجام دا.