کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبەەنەوەی گشتی خانەنشینکراوان

تجمع سراسری بازنشستگان کشور 3

ڕۆژی یەکشەممە 26 مانگی ڕەشەممە، دوابەدوای بانگەوازێکی سەرتاسەری، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوان بۆ پێداگری لە سەر داواکارییەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجام دا.

ناڕازییان لە شارەکانی، تەورێز، تاران، ئەراک، ئەردەبیل، ڕەشت، سنە، کەرەج، کرمانشا، مەشهەد، شوش، شوشتەر، ئیسفەهان، کرمان، یەزد، خورەم ئاباد و ئیلام لە بەرامبەر “سازمانی تەئمینی ئیجتماعی” ئەم شارانە گردبوونەوەیان ئەنجام دا.  هێندەێک لە داواکارییەکانیان، بریتین بوون لە: بردنە سەرێی مافی خانەنشینی هاوتەریب لە گەڵ خەتی هەژاری، بە کردەوە دەرهێنانی ماددەی 96ی یاسای تەئمینی کۆمەڵایەتی، کارئاسانی بۆ بیمەی تەکمیلی،  پێدرانی پاداشی کۆتایی ساڵ و هەروەها ڕەچاو کردنی پێشە سەخت و زیانبارەکان.