چوار بۆمه‌له‌رزه كه ناوه‌نده‌كه‌ی شاری خانه‌قه‌ینی عێراق بووه به گۆری ١.٤ ریشتر، سه‌رله به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌ممه، شاری قه‌سری شیرین و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری له‌رزاند.
ناوه‌ندی له‌رزه نیگاری ڕێكخراوی ژئوفیزیكی زانكۆی تاران ڕایگه‌یاند: ناوه‌ندی هه‌ر چوار بۆمه‌له‌رزه‌كه مه‌ودای ٢٦ تا ٢٨ كیلۆمتری شاری قه‌سری شیرین و ده‌ورووبه‌ری شاری خانه‌قه‌ینی عێراق بووه كه گۆری ئه‌م بۆمه‌له‌رزانه ٩.٣،٧.٣، ٢.٦، و ٤.١ ریشتر له قۆڵایی ٨ تا ١١ كیلۆمتری زه‌وین بووه. جێی ئاماژه‌یه كه تاكوو ئێستا هیچ ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر خه‌ساره‌كانی ئه‌م رووداوه تۆمار نه‌كراوه.
