بە پێی هەواڵی گەیشتوو، “عەبدوڕەحمان عەبدی” خەڵکی گوندی “سلێن”ی سهر به شاری سەوڵاوا کە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە تاران دەستبەسەر کرابوو، بۆ گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ڕاگوێزرا.
شایانی باسه، “عەبدوڕەحمان عەبدی” ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی ههتاوی، لە کاتی چوون بۆ تاران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو. هەتا کاتی داڕشتنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانییارییهك لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.
