رۆژی شەممە 23ی ڕەشەممە، “نەجمەدین حوسێنی”، هاوڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانهی سپای پاسداران لە ورمێ ئازادکرا. ههروهها له ماوهی رۆژانی ڕابردوودا “سامان کەریمی” هاووڵاتی خەڵکی بانە بە کەفالەتی 1,5 ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ناوهندی شاری سنە ئازاد کراوه.
به پێی راپۆرتهكان، “نەجمەدین حوسێنی” لە ناوەڕاستی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵدا لە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمهوه به تۆمهتی “هاوكاری كردن لهگهڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” دەستبەسەر و بە مەبەستی لێكۆلینهوه گوازراوەتەوە بۆ گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ. جێی ئاماژهیه کە “سامان کەریمی” لە 17ی خەزەڵوەری ١٣٩٧دا لە شاری بانە لەلایەن هێزهكانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ گرتووخانهی ئیتلاعاتی ئهو ناوهنده لە سنە و گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوهندی شاری سنە. جێی ئاماژهیه، “سامان کەریمی” زیندانی سیاسی، چەند مانگ پێش ئێستا بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” لەلایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم لە سنە بە 13 ساڵ زیندان و لەسێدارەدان سزادرا.
