به پێی راپۆرتهكان، چوار هاووڵاتیی بە ناوەکانی “یووسف ئەحمەدی”، “محەممەد کەریمی”، “باسیت شەریفی” و “محەممەد فەیزی”، خەڵکی شاری بانە لە زیندانی ناوەندیی سنە، چارەنووسیان ناڕوونە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار هاووڵاتییە، پاش دەستبەسەرکرانیان بۆ لێپرسینەوە گوازرانهتهوه بۆ یەکێک لە گرتووخانه ئەمنییەکانی سنە و پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کران ههروهها ئەو سەرچاوەیە ڕایگهیاند: “هێزە ئەمنییەکان ئەو چوار هاووڵاتییەیان لە گرتووخانه بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ خستووەتە ژێر ئازار و ئەشکەنجە” جێی ئاماژهیه، دادگای ڕژیم ئەو چوار هاووڵاتییەیان بە تۆمهتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” تۆمەتبار کردووە.
