کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و كۆشتنی كۆڵبه‌رێك له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی توركییه‌

ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و كۆشتنی كۆڵبه‌رێك له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی توركییه‌

ئێوارەی هەینیی ٢٢ی رەشەممە، هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی تورکییە لە سنووری “کۆتۆل ” سەربەناوچەی “خۆی” لە پارێزگای ورمێ ژمارەیەک کۆڵبەریان دەستبەسەر کرد و یەکێک لەو کۆڵبەرانە لە ژێر ئەشکەنجە و لێدانی ئەو هێزانە گیانی لە دەست دا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی ئەو کۆڵبەرە ” بورهان محەممەدی” تەمەن ٢٣ ساڵه‌ کە لە سنووری گوندی “گواری قوتوور” دەستبەسەر و کوژراوە. به‌ وته‌ی سەرچاوەیەکی ئاگادار تەرمی ئەو کۆڵبەرە لای هێزەکانی تورکیەیە و بنەماڵەکەی بە هۆی داخراوبوونی سنوورەکانەوە نەیانتوانیوە بچنە نێو خاکی تورکیە و تەرمی رۆڵەکەیان وەربگرنەوە. شایانی باسە لانیکەم ١٠ سەر ئەسپی کاسبکارانی ناوچه‌كه‌ به‌ كه‌لۆپه‌له‌كانیانه‌وه‌ لە لایەن هێزەکانی تورکیەوە دەستی بەسەردا گیراوە.