ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەممە، چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی “شەفێع شێخە”، “واحید شێخ محەممەدی”، “سەید لوقمان تاهیری” و “جەبرەئیل شەعبانی” دوای ٤٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ تا ٣٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ئەم چوار هاووڵاتیە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکانیان لە گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ بەندیخانەی شاری شنۆ گوازرانەوە. جێی ئاماژهیه، ئهم چوار هاووڵاتییه سەرەتای مانگی ڕیبەندانی ئهمساڵ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینهوه رهوانهی گرتووخانهی ئیدارهی ئیتلاعاتی ورمێ كرابوون.
