کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ڕاگوێزرانی به‌ند كراوێكی سیاسی بۆ زیندانی مه‌هاباد

ڕاگوێزرانی به‌ند كراوێكی سیاسی بۆ زیندانی مه‌هاباد 5

رۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی ڕه‌شه‌ممه‌، هاووڵاتییەک بە ناوی “سوهەیب بادرووج” خەڵکی شاری مەریوان، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتووخانه‌ ئەمنییەکانی ورمێ، بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزراوە.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، بۆ ئازادکرانی کاتیی ئەو هاووڵاتییە، داوای بارمتەیەکی قورس کراوە و بنەماڵەی ناوبراو هەتا ئێستا نەیانتوانیوە ئەو بارمتەیە دابین بکەن. جێی ئاماژه‌یه‌، ناوبراو خوێندکارەی قۆناغی کارناسیی باڵای ڕشتەی کۆمەڵناسی لە زانکۆی خاڕەزمییە كه‌ ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانه‌ ئەمنییەکانی ورمێ کرابوو و هەتا ئێستا لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لە بەردەستا نییە.