به پێی راپۆرته‌كان، دوو سووخت به‌ر به هۆی ده‌ستڕێژی گو‌له‌ی هێزه‌كانی ده‌ریاوانی ڕژیم له به‌نده‌ری “كووهسته‌ك” سووخت به‌رێك گیانی له‌ده‌ست دا و سووخت به‌رێكی دێكه‌ش بریندار بوو كه ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه و ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرتی چالاكوانانی به‌لووچ، ناسناوی ئه‌و دوو سووخت به‌ره به‌م شیوه‌یه “مێهدی ڕه‌ئیسی” و “را‌شد توركه‌مانی”. به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به دوای روودانی ئه‌م رووداوه خه‌ڵكی به‌لووچی ئه‌م به‌نده‌ره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم ده‌رگێربوون و هێزه‌كانی ڕژیم ده‌سترێژی گوله‌یان له‌خه‌ڵك كرد و خه‌ڵكیش به‌له‌مه‌كانی هێزی ده‌ریاوانیان ئاوڕ تێبه‌ردا.