ڕۆژی هەینی 22ی مانگی ڕەشەممە لە شارەکانی کوهبەنان و زەنجان بە هۆکاری نا ئەمنی شوێنی کار 2 کرێکار گیانیان لە دەست داو 3 کرێکاری دیکەش بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، چوار کرێکار کە لە یەکێک لە توونێلەکانی مەعدەنی “هەشۆئی” لە شارستانی کوهبەنان خەریکی ئەنجامی کار بوون و لە هەوڵی دامەزراندنی کۆتا ستوونی توونێل بوون له كاتی چوونە دەرەوە، تووشی حادیسە هاتن. لەو ڕووداوە دا کرێکارێک گیانی لە دەست داو 3 کرێکاری دیکەش بریندارن بوون. لە هەواڵیکی دیکەش دا کرێکارێک کە بە هۆکاری ئاگرتێبەربوونی شیرکەتی “دەوا ئەخگەر” سەدەمەی بینیبوو، لە بەر قووڵی برینەکانی گیانی لە دەست دا.