ڕۆژی پێنج شممە ٢١ی ڕەشەممە، لاوێکی خەڵکی سنە بە ناوی ” کەیوان عەلیزاده” تەمەن ٢٨ ساڵ لەکاتی کارکردن لە هەولێر بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ناوبراو لەکاتی جۆشکاری و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوە. جێی ئاماژهیه، “کەیوان عەلیزاده” خەڵکی گوندی “پەتڵیەر” سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی ڕۆژهەڵاتی شاری سنەیه و ماوەی ساڵێکه کە لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کرێکاری بووە.
