لە ماوهی رۆژانی رابردوو، ١٣ هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی “فواد یووسفی”، “ئەفشین رەحمانی”، “کەماڵ کۆنەپۆشی”، ” سەید ئومید سەجادی”، ” شەهاب زەمانی”، “موبین نادری”، “تاریق رۆستەمی”، “دیاکۆ تابا”، “هیمەت کەریمی”، “مێهدی تارقی”، ” سەید ئومید حەقپەرست”، “عەلی یەعقووبی” و “محەمەد نادری” هەر یەکەو سزای شەش مانگ بەندکران و لێدانی ٣٠ زەربەی قامچیان بە سەردا سەپا.
به پێی راپۆرتهكان، ئەو ١٣ هاووڵاتییه لە لایەن دادگای ڕژیمهوه به تۆمەتی ” تێکدانی ئاسایشی گشتی لە رێگای کۆبوونەوەی نایاسایی و تێکهەڵچوون لە گەڵ هێزە ئەمنیەکان” دهستبهسهر و سزا دراون. شایانی باسه، ئەو ١٣ هاووڵاتییە بە پێی مادەی ٦١٨ی یاسای سزای ئیسلامی هەر یهكهو بە شەش مانگ بەندکران و لێدانی ٣٠ قامچی مهحكووم كراون. جێی ئاماژهیه، رۆژی هەینی ٢٠ی رەزبەری ١٣٩٨ ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی مەریوانی لە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە پارکی میللەتی ئەو شارە هێرشی سەربازیی تورکیەیان بۆ رۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرد و ژمارەیەک لەو کەسانە ڕۆژانی دواتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.
