ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، ڕۆژێك دوای بڕیاری دادگای جه‌به‌ل وتارق بۆ ڕێگری نه‌كردن له نه‌وتكێشی ئێرانیی “گریس ١”، دادگایه‌ك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه، بڕیاری ڕاگرتنی دووباره‌ی ئه‌م كه‌شتییه‌ی ده‌ركرد.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، دادستانی ناوچه‌ی كۆلۆمبیا، به‌هۆی سكاڵای ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا، حوكمی ڕاگرتنی ئه‌م كه‌شتییه‌ی كه هه‌ڵگری زیاتر له ٢ ملیۆن بۆشكه نه‌وته ده‌ركردووه. شایانی باسه كه‌شتیی نه‌وت هه‌ڵگری “گریس ١” له مانگی پووشپهریشدا له لایه‌ن هێزه ده‌ریاییه‌كانی بریتانیا له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه به تۆمه‌تی پێشێلكردنی گه‌مارۆكانی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا ڕاگیرابوو.