رۆژی پێنج شه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌ممه، كرێكارانی شیركه‌تی “كه‌یسۆن” له “كێ‌و مۆباره‌ك”ی جاسك كه به‌رپرسیاره‌تی سازكردنی مه‌خازنی نه‌وتی له ئه‌ستۆدایه، له ناره‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی مۆعه‌وه‌قاتیان بۆ سێهه‌مین رۆژ به‌رده‌وام بوون له مانگرتن و ناره‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته كه كاری دروست كردنی مه‌خازنی نه‌وتی له ئه‌ستۆدایه به هۆی په‌رداخت نه‌كردنی ٣مانگ حقووق و مه‌زایا و پاداش و جێژنانه‌ی كۆتایی ساڵ، له رۆژی شه‌ممه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه مانگرتنیان راگه‌یاند. به وته‌ی نوێنه‌ری ئه‌م كرێكارانه، نارۆشنی مه‌بله‌غی قه‌رارداده‌كان به پێی یاسای كار و بابه‌تی مره‌خه‌سی كرێكاران له ناروونییهكانی قه‌رارداده‌كانی ئه‌م شیركه‌ته‌یه و حازر نین نۆسخهیهكی ئه‌م قه‌رارداده بده‌نه كرێكاران. شایانی باسه، كرێكارانی نارازی خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون كه له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێكراوه.