ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی شیراز له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، خوازیاری به‌دواداچوونی خواسته‌كانیان بوون.
له جه‌ره‌یانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا موعه‌لیمان ڕوو به برپرسان له‌وانه وه‌زیری ئامووزش و په‌روه‌رش ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، له به‌رامبه‌ر بینای دیوانی عه‌داڵه‌ت، مه‌جلیس و ده‌زگای قه‌زایی ده‌ست ده‌ده‌نه كۆبوونه‌وه. هه‌روه‌ها ناڕازیان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان و جێبه‌جێ كردنی گشت داخوازییه‌كانیان بوون.
