كرێكارانی هێڵی ئاسنی “ئار ئێم تی” له‌نده‌ن كه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستیان دابۆه به مانگرتن، به هۆی بێ ئاكام بوونی دانیشتنیان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی، جارێكی دیكه ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئێتحادییهی هێڵی ئاسنی “ئار ئێم تی” له‌نده‌ن ڕایگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانه‌وه جێبه‌جێ نه‌كرێت، هه‌تا كۆتای مانگی ئاگوست درێژه به مانگرتن ده‌ده‌ن. ده‌بیری گشتی ئه‌م ئێتحادییه له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاند، كه‌مبوونی ته‌سهیلاتی رێفاهی و پێشێل كردنی ڕێككه‌وتنه‌كانی مه‌حه‌لی، كه‌مبوونی هێزی ئێنسانی، بارودۆخی ناله‌باری شوێنی كار، له‌و هۆكارانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی ئه‌م مانگرتنه.